ڕوونکردنەوەی پێویست

وشەی  Rhinoبە واتای لووت، پلاستیک بە واتای شێوە دان و چاک کردنی کەموکوڕی و کەمایەسی لووتە، کەوایە ڕاینۆ پلاستیک بە واتای چاک کردن و شێوە پێدانی باشتری لووتە کە وەک نەشتەرگەری جوانکاری لووت لێکدانەوەی بۆ دەکرێت.

کەسانێک کە لووتیان شێوەیەکی خراپی هەیە، بریتی لە گەورە بوونی لووت، ڕێک نەبوونی لووت و یان تەنانەت نەگونجاوی لووت لەگەڵ دەموچاو، دەتوانن ئەم نەشتەرگەرییە جێبەجێ بکەن.
نەشتەرگەری لووت بە واتای بچووک کردنەوەی لووت نییە، بەڵکوو بە واتای چارەسەری کەموکوڕی ڕواڵەتی لووتە و گونجاو کردنی لووت لەگەڵ ئەندامانی تری دەمووچاوە.
لە ڕاستیدا هەر لووتێک دەبێ گونجاو لەگە هەمان دەموچاو نەشتەرگەری بۆ بکرێت بۆئەوەی لەم دەموچاوەدا ڕێک بێتە بەرچاو و باشتر وایە لە هەمان کاتدا کە کەموکوڕی لووت چارەسەر دەکرێت، یانی کۆپارە (چەماوەیی) لاببردرێت، ڕێژەی هاتنە پێش و شۆڕ بوونەوەی لووت چاک بکرێت بەڵام لووت وا نەیەتە بەرچاو کە نەشتەرگەری بۆ کراوە و نەشتەرگەری وەها بێت کە هەناسەدانی ئاسایی نەخۆش، هەستی بۆن و قسەکردنی ئەو بپارێزترێت.
بۆ گەیشتن بەم ئامانجە دەبێ پشکنینی هەندێک هۆکار جگە لە لووت یانی بارودۆخی پێستی نەخۆش، بارودۆخی چەناگە و ڕوومەت، بەرچەڵە و بەشەکانی تریش بکرێت.
بۆ نەشتەرگەری لووت شێوازی جۆراوجۆر هەیە و هەر نەشتەرگەرێک شێوازی سەرکەوتوو و بەدڵی خۆی بەکار دێنێت و نەخۆش مافی ئەوەی هەیە کە زانیاری گشتگیر و تەواو بەدەست بێنێت دەربارەی نەشتەرگەری و ئەنجام و کێشەکەکانی ئەودا وەها کە تەندروستی ئەو نەکەوێتە مەترسییەوە و باشترین ئەنجام لە نەشتەرگەری بەدەست بێنێت.
ئەنجامی نەشتەرگەرییەکی کلاسیک دەبەسترێتەوە بە سێ هۆکار:
-          یەکەم: چاوەڕوانی نەخۆش کە کاریگەری ئەم هۆکارە دەبەسترێتەوە بە هەبوونی وەسواسی، دڵەکوتە و خەمۆکی.
-          دووەم: ڕێژەی کارامەیی و شارەزایی دکتۆری نەشتەرگەری
-          سێهەم: ڕێژەی وەڵامێک کە دەکرێ بە پێی ئەستوورایی پێست، ڕەقی کڕکڕاگە، بوون یان نەبوونی لاری و کەموکوڕی لە نەشتەرگەریدا هەبێت
هەر بەم هۆیە ڕادەسپێردرێت نەخۆش بەر لە نەشتەرگەری سەرەتا ئاواتەکانی بکاتە ڕاستەقینە و پشکنینی کەموکوڕی و قازانجەکان بکات.
لە چاودێری پاش نەشتەرگەریدا دەبێ وەبیر بێنینەوە کە بەگشتی نەخۆش 5-6 کاژمێر پاش نەشتەرگەری دەتوانێت لە نەخۆشخانە یان کلینیک مەرەخەس بکرێت (نەخۆشخانە جێ بهێڵێت). ئێش و ئازار ئەوەندە نییە و لە کاتی ئازاری کەمدا دەکرێ ئەستامینیفۆن بخۆیت
بەگشتی ئاواسانی لە 2-3 ڕۆژی سەرەتای پاش نەشتەرگەریدا هەیە کە هەڵبەت ئەم ڕێژەیە لە کەسێک بۆ کەسێکی تر جیاوازە بەڵام جێی نیگەرانی نییە.
تەنیا خاڵێک کە نەخۆش دەبێ لە ماوەی ڕۆژانی سەرەتاییدا سەرنجی بداتێ ئەوەیە کە بەرگری بکات لە بەیەکاماڵینی لووت.
بەڵام شێوازی بەڕێگادا ڕۆیشتن، بارودۆخی داندرانی سەر، چۆنیەتی خواردن، پێکەنین و گیانی نەخۆش، نزم یان بەرز ڕاگرتنی سەر، لەو هۆکارانە نین کە لە ئەنجامی نەشتەرگەریدا کاریگەریان هەبێت.
حەمام کردن و شۆردنی سەر و دەموچاو و لەش سنووردار نەکراوە و دەکرێ چالاکی ئاسایی ڕۆژانە لە ڕۆژی دووەم و سێهەمی پاش نەشتەرگەری دەست پێبکەیت.
لە نەشتەرگەری جوانکاری لووتدا دانانی تامپون لەناو لووتدا پێویست ناکات و نەخۆش جگە لە ڕۆژی یەکەم و دووەمی پاش نەشتەرگەریدا کە لووتی کیپە، لە دوای ئەوە دەتوانێت بە بەکارهێنانی قەترەی لووت هەناسەدانی ئاسایی هەبێت.
نەخۆش لە ڕۆژی 8-7ی پاش نەشتەرگەری بۆ یەکەمین چاو پێکەوتن سەردانی عیادە دەکات و لە یەکەمین سەرداندا سپیلەنت (splint) لادەبردێت. پش لابردنی سپیلەنت، لووت تۆزێک ئاوسانی دەبێت کە لە ماوەی ڕۆژ و هەفتەکانی داهاتوودا ئەم کێشانە چاک دەبن.
هەندێ جار بەتایبەت لە لووتی گۆشتندا لەوانەیە ئەم ئاوسانییە تاکوو شەش مانگ بخایەنێت.
نەخۆش دوو هەفتە پاش نەشتەرگەری ئیتر پێویستی بە لێدانی چەسپ نییە چونکوو چەسپ هیچ یارمەتییەک نادات بە ڕەوتی چاک کردنەوەی لووت.
بەگشتی ئەنجامی کۆتایی نەخۆش شەش مانگ پاش نەشتەرگەری و یان تەنانەت هەندێ جار هەژدە مانگ پاش نەشتەرگەر ی دیاری دەکات و دەردەکەوێت.
 

ناونیشانی عیادە : تاران، شەقامی بهشتی (عباس آباد) ، ناگەیە چوار ڕێیانی اندیشه ، پەلاک 19، تاوەری زرین ، نهۆمی سێهەم ، یەکەی 2 ( ڕۆژانی شەممە، یەکشەممە، دووشەممە و سێ شەممە)    تەلەفۆن : 88505445 09375351819