دەربارەی دکتۆر

دکتۆر عەلی ئەسغەر باباجانی لەدایکبووی ساڵی 1965 لە شاری زەڕڕینی شاری ئیسفەهاندا لە دایک بووە و لە ساڵی 1990دا لە کۆڵێژی پزیشکی ئیسفەهان دەرچووە. ئەو پاش تێپەڕ کردنی خولی پلان و خزمەتگوزاری پزیشکی گشتی لە ناوچە بێبەش و پەراوێزخراوەکانی وڵاتدا، خوێندنی لە بواری گوێ و قۆرگ و لووت لە زانکۆی زانستی پزیشکی تاراندا دەست پێکرد و لە ساڵی 1998دا خوێندنی لەم زانکۆیە تەواو کردووە.
ئەو پاش تێپەڕ کردنی خولی تەواوکاری نەشتەرگەری ئاندسکۆپی سینووس و پلاستیکی لووت بڕوانامەی پەیوەستی وەرگرت و پاشان تەرکیزی کردۆتە سەر ئیشی نەشتەرگەری پلاستیک. ئەو لە قوتابیانی هەڵکەوتووی دکتۆر عەبدولحوسێن دەوڵەتشاهی نەشتەرگەری بەساڵاچووی ئێرانە لە نەشتەرگەری پلاستیکی لووتدا و هەروەها لە لای مامۆستای هەڵکەوتوو و بەناوبانگی ئێران وەکوو دکتۆر کۆڕش یەزدانفەر و دکتۆر محەممەد قەناعەت پیشە شاگردی کردووە. دکتۆر عەبدولحوسێن دەوڵەتشاهی دەربارەی ئەوەدا بەم شێوەیە دەنووسێت:

ڕادەگەیێندرێت
بەڕێز دکتۆر عەلی ئەسغەر باباجانی پزیشکی پایەبەرزی گوێ و قۆرگ و لووت لە ساڵی 2001ەوە لەگەڵ من دکتۆر عەبدولحوسێن دەوڵەتشاهی هاوکاری ڕاستەوخۆی هەبووە.
بەڕێزیان لە جێبەجێ کردنی نەشتەرگەری پلاستیکدا بەتەواوەتی شارەزایە و کرداری ئەو لەم ئیشەدا، دروست کردنی لووتی تەواو سروشتی و جوان، بە هەمان شێوەیە کە من لە 35 ساڵی دواییدا جێبەجێم کردووە. هەر بەم هۆیە هەڵبژاردنی من بۆ نەخۆشە بەڕێزەکانم ئەسپاردنی ئیشی نەشتەرگەری پلاستیکی لووت بە دەستی ئەوە.

دکتۆر عەبدولحوسێن دەوڵەتشاهی
 

 

 

 

 

Keywords

متخصص و جراح بینی , دکتر علی اصغر بابا جانی , دکتر باباجانی , برترین ها در جراحی بینی , وب سایت رسمی دکتر باباجانی جراح بینی ,

ناونیشانی عیادە : تاران، شەقامی بهشتی (عباس آباد) ، ناگەیە چوار ڕێیانی اندیشه ، پەلاک 19، تاوەری زرین ، نهۆمی سێهەم ، یەکەی 2 ( ڕۆژانی شەممە، یەکشەممە، دووشەممە و سێ شەممە)    تەلەفۆن : 88505445 09375351819